داربەڕووی قەوقاز تەلەبەندکرا
964+
ئاسۆ وەرتی
دەستەی ژینگەی سۆران بە هەماهەنگی رێکخراوی پاراستنی ژینگەی کوردستان داری بەڕووی قەوقازییان تەلبەند کرد.
ئەم تەلبەند کردنە یەکێکە لە چالاکیەکانی پرۆژەی بوژانەوەی سروشت کە ئەم رێکخراوە لە ماوەی دوو ساڵی رابردوو دا بە هەماهەنگی دامەزراوەی بی جی سی ئای و ناشناڵ جوگرافی وزانکۆی ئەمریکی سلێمانی و دەستەی ژینگە جێبەجێی کردووە.
سامان عبدالرحمن سەرۆکی رێکخراوەکە 964ی وت، بەڕووی قەوقازی یەکێکە لەو جۆرە دارانەی کە لە سەرووبەندی لەناوچوون دایە، ئەگەر نەپارێزرێت، گرنگی دارەکە و پێگەی داربەروو لە کوردستان و هەروەها گرنگیەکەی بۆ سروشت و ژینگەی کوردستان هۆکاری تەلبەند کردنیەتی بۆ ئەوەی بیپارێزن لە لەناوچوون.
بەرووی قەوقازی لە ژێر هەڕەشەی لە ناوچووندان ولەوانەیە لە ماوەیەکی نزیکدا لە ناو بچێ ئێستا بە نزیکەی تەنیا 40 داریان ماوەتەوە لەکاتێکدا بە پێی سەرجاوە مێژوویەکان ژمارەیان 200 بۆ 250 بوون 70 ساڵ لەمەوبەر
ئە جۆرە دارە تەنیا لە شاخی حەسەن بەگ هەیە