ئەوەی لە تەکیەی کاکەمەند روویدا چی بوو؟

+964
ژووری هه‌واڵ

نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ناحیه‌ى ته‌كییه‌ كاكه‌مه‌ندى هه‌ژاند و دواتر ده‌ركه‌وت ئوتومبێڵێك ته‌قیوه‌ته‌وه‌.

به‌پیێ دوایین زانیاری په‌یامنێرمان له‌ شوێنى رووداوه‌كه‌ دوو كه‌س بریندارن، یه‌كه‌میان ته‌مه‌نى 45 ساڵه‌ له‌ناو ئوتومبێله‌كه‌ بووه‌، دووه‌میشیان كاسبكارێكى ته‌مه‌ن 20 ساڵى ئه‌و ناحیه‌یه‌یه‌ كه‌له‌نزیك شوێنى رووداوه‌كه‌ خه‌ریكی گوێزفرۆشتن بووه‌.

سەرچاوەیەکی ئەمنیش بۆ 964ـى راگه‌یاند “ئۆتۆمبێله‌که‌ له‌ جۆرى ئێکسترا بووە و کەسێکی تێدا بووە و لە یەکەمجاردا تەقیەوەتەوە و خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلێکی دیکەدا.