بە بێ ڤیزا بۆ چەند وڵات بە پاسپۆرتی عێراق دەتوانی گەشت بکەیت؟

964+

ژووری هەواڵ

ئەگەرچی بۆ ساڵی 2023، پاسپۆرتی عێراقی لە پلەی 195ەمینی جیهان دێت، بەڵام هێشتا دەتوانیت بەبێ ڤیزا گەشتی 52 وڵات بکەیت.

بۆ نۆ وڵاتیان ڤیزا فرییە، تەنیا تیکتی تەیارەکە دەبڕیت و یەڵا سەفەر…

کۆک ئیلاند
دۆمینیکە
هایتی
مالیسیا
میکرۆنیسیا
نیوێ
سریلانکا
زامبیا
سورینام

بەڵام بۆ 22 وڵاتیان سیستمەکە ئی-ڤیزایە، واتە بە شێوەی ئەلیکترۆنی داوای ڤیزا دەکەیت و لە ماوەیەکی زۆر کەمدا بۆت دەگەڕێتەوە.

ئەنتیگوا و باربودا
ئازەربایجان
بێنین
کۆڵۆمبیا
جیبۆتی
ئەسیوپیا
گابۆن
جۆرجیا
گینیا
قیرغیزستان
لێسۆتۆ
مۆڵدۆڤا
مۆنتسێرات
عومان
قەتەر
ساو تۆمێ و پرینسیپی
سەینت کیتس و نیڤیس
تاجیکستان
تورکیە
ئۆگاندا
ئیمارات
زیمبابۆی

بووەستن هێشتا ماوە، 21 وڵاتی تر هەن کە گوێ بە هیچ نادەی، تکتەکە دەبڕیت و دەڕۆیت، کە گەیشتیتە فڕۆکەخانەی ئەو وڵاتانە خۆیان یەکسەر بەخێرهاتنت دەکەن و ڤیزایەکت پێدەدەن.

بوروندی
کەمبۆدیا
کابۆ ڤێردێ
کۆمۆرۆس
گینیا-بیساو
ئێران
لوبنان
ماکاو
ماداگاسکار
ماڵدیڤ
مۆریتانیا
مۆزەمبیق
پالاو
ڕواندا
ساموا
سەنیگال
سیشێل
سۆماڵ
تیمۆر-لێستێ
تۆگۆ
توڤالو

بەڵام جگە لەمانە، 174 وڵاتی دیکە هەن کە هیچ عێراقیەک بەبێ ڤیزا و معامەلاتی یاسایی بۆی نییە پێی تێبخات.