لە رووداوێکی هاتوچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا

 964+

زەید کۆچەر – دهۆک

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی بەدریک بۆ دهۆک سێ کەس گیانیان لەدەستدا.

شایەت حاڵێکی رووداوەکە بە 964ـی وت، رووداوەکە لە نێوان دوو تاکسی بووە و ویستوویانە لە بەدریکەوە بەرەو موسڵ بڕۆن.

وتیشی، یەکێک لە تاکسییەکان بۆ نەفەرێک کە ویستوویەتی هەڵیبگرێت گەڕاوەتەوە دواوە تاکسییەکی تر خۆی پێدا کێشاوە و سێ کەس گیانیان لەدەستداوە.

ئەو شایەتحاڵە ئەوەشی وت، لە ئەنجامدا سێکەسی ناو تاکسییەکەی پێشتر گیانیان لەدەستداوە و شۆفێرەکەشی بریندارە یەکێک لەوانەی گیانی لەدەستداوە منداڵێکی تەمەن 10 ساڵ بووە.

پەیامنێری 964 پەیوەندی بە هاتوچۆی دهۆکەوەکرد بۆ زانینی زانیاری زیاتر لەسەر رووداوەکە بەڵام وەڵامیان نەدایەوە.

ئێستا تەرمی ئەو سێ کەسە گواستراونەتەوە و لە پزیشکی دادی دهۆکن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی