زاخۆ به پلانێكی نوێ سزاى شۆفێران ده‌دات
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
هۆبەی باخچەکانی زاخۆ، پلانێكی نوێی هه‌یه بۆ سزای ئه‌و شۆفێرانه‌ى له كاتى رووداوى هاتوچۆدا، زیان به دار و درەختهكانى سه‌ر جاده‌كان ده‌گه‌یه‌نن، سزاكه‌ش وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن، به‌پێی جۆرى دار و ته‌مه‌نه‌كه‌ى دیاری ده‌كرێت.
فەلاح حەسەن، سەرۆکی هۆبەی باخچەکان لە شارەوانی زاخۆ بە 964ـى وت، لە کاتی روداوی هاتووچۆدا لیژنەیه‌ک پێکدەهێنن، گه‌ر ده‌ركه‌وت شۆفێره‌كه سه‌رپێچى كردووه، ئەوکات له‌سه‌ر ئه‌و شوفێرەیه نرخی دار و به‌های چاودێریكردنى دارەکە بەپێی تەمەن و جۆره‌كه‌ى، بژمێرێت.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئەگەر بۆیان دەرکەوت رووداوەکە بەدەستی ئەوان نییە، ئەوکات تەنها نرخی داره ئه‌ژمێرێت، یان لێی خۆشدەبن.
ناوبراو روونیكرده‌وه “شوفێر هەیە لە درەنگانی شەو بۆ حەز و ئارەزوی خۆی ئوتومبێل لێدەخوڕێت و توشی روداوی هاتووچۆ دەبێت و دار و درەختەکان تێکدەدات. یان لە بەیانیان كاتێك جادە چۆڵە، خۆیان دەکێشن بە دار و درەختەكان. چیتر لێیان قبوڵ ناکەین”.
وتیشی “ئەگەر دارێك نرخەکەی 50$ بێت، تەمەنیشی ساڵێک بێت، ئەوا نرخی دارەکە لەگەڵ چاودێری ساڵێکی دارەکە لەلایەن کرێکار و شارەوانی، لەسەر شوفێری سەرپێچیکار هەژماردەکرێت”.
ئەم پلانه‌ى شاره‌وانى زاخۆ لە کاتێکدایە ماوەی چەند مانگێکە هەڵمەتێکی به‌رفراوانى دارچاندن لە زاخۆ دەستیپێکردووە بۆ ئەوەی رێژەی سەوزایی لەو ئیدارەیه زیاد بکرێت.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن