لە 48 کاتژمێری رابردوودا

11 مردوون و 30 كەسیش بریندار بوون

964+

میلاد جەلال

لە ماوەی 48 کاتژمێری رابردوودا لە هەرێمی کوردستان 11 کەس بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە و 30 کەسی دیکەش بریندار بوون.

رووداوەکان لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و ئیدارەی راپەڕین روویانداوە.

خێرایی زۆر، سەرقاڵبوون بە مۆبایل و خراپیی رێگاوبانەکان بە هۆکاری سەرەکیی رووداوەکانی هاتوچۆ دادەندرێن.

بەهمەن عەبدوڵا، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، ئەوانە تەنیا ئەو رووداوانەن کە لە سۆشیالمیدیا بڵاوکراونەتەوە و رووداویش هەیە بڵاونەکراوەتەوە.

وتیشی، “تکا دەکەین شۆفێران یاری بە ژیانی خۆتان و کەسوکار و ئازیزانتانەوە مەکەن و پابەندی خێرایی دریاریکراو بن”.