کارکردن لە زیادکردنی سەوزایی لە باخچەکانی کفری. فۆتۆ: شارەوانی کفری
كفری خۆی سه‌وزتر ده‌كات
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
سەرۆکایەتی شارەوانی کفری كاری زیادکردنی رێژەی سەوزایی له قه‌زاكه‌یان چڕتر كردووه‌ته‌وه و باخچه‌كانیش له زبڵ و خاشاك پاك ده‌كه‌نه‌وه.
سەرۆکایەتی شارەوانیی کفری ئه‌مڕۆ شه‌ممه 22.7.2023 رایگه‌یاند، تیمەکانیان ده‌ستیان بە رێکخستنەوە و جوانکاری بۆ هەردوو بەشی باخچە و دارستان كردووه.
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه، خه‌ریكی ئاودان و راکێشانی بۆڕی پلاستیکیین بۆ زیادکردنی شێوازەکانی ئاودان و پاراستنی دار و درەختەکان لە تینی گەرمای هاویندا.
شاره‌وانی كفری ئه‌وه‌یان خسته‌ڕوو، ئه‌م كارانه به ئامانجی زیادكردنی رێژه‌ی سه‌وزایی له قه‌زاكه‌یان ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها به وێنه ئه‌وه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه، له هەڵمەتەکەیاندا بایەخ بە خاوێنکردنەوە و کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاکی باخچەکان و پاشماوەکانی شۆستە و شەقامەکان ده‌كه‌ن.
له قه‌زای كفری زیاتری 15 رۆژه ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی و چالاكوان چادریان هه‌ڵداوه و گردبوونه‌ته‌وه، داوای خزمه‌تگوزاری و هه‌لی كار و بایه‌خدان به قه‌زاكه‌یان ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌نده سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم و ئیداره‌ی خۆجێی كفری چه‌ند داواكارییه‌كیان بۆ جێبه‌جێكردن و به‌ڵێنی كاری زیاتریان پێدان، به‌ڵام ئه‌وان هێشتا له گردبوونه‌وه‌كه‌یان به‌رده‌وامن.