ئاگرەکەی گوندی 120ـی قەرەداغ تا بێت تەشەنە دەسێنێت

964+

دیلان محەمەد جەزا

لە ئێوارەوە ئاگرێک لە سنوری گوندی 120 ی سەر بە قەرەداغ کەوتووەتەوە، تیمەکان بە دوای رێگای چوونە سەرشاخدا دەگەڕێن.

ھاوکار جەلال بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی بە 964 وت، لەبەر سەختی ئەو شوێنەی ئاگرەکەی لێکەوتووەتەوە تیمەکان ناتوانن سەرکەون.

ئێستا بەپێی سەردەکەون تیمەکان، تیمی فڕۆکەوانی ئاگادار کرایەوە، بەھۆی ئەوەی شەوە و با ھەیە نەیاتوانی ھاوکار بن.

ئاگرەکە لە سنوری گوندی 120ـی سەر بە قەرەداغ کەوتووەتەوە و تا بێت تەشەنە دەسێنێت.