قەڵای هەولێر دەرگای داخست
964+
توانا نەقی
ئەمڕۆ هەینی، هەردوو رێگای سەرکەوتن بۆسەر قەڵای هەولێر داخرا، تابلۆیەک هەڵواسراوە و لەسەری نوسراوە “قەڵا داخراوە بۆهۆی نۆژەنکردنەوەی شەقامی سەرەکی”.
سەرچاوەیەک لە کۆمسیۆنی بوژانەوەی قەڵای هەولێر بە 964ی وت، دەمێکە بڕیاری نۆژەنکردنەوەی شەقامی سەرەکی هەیە، لەسەر ئەرکی کۆمپانیای کار گروپ و بەهاوکاری لەگەڵ رێکخراوی یونسکۆ نۆژەنکردنەوەکە ئەنجامدەدرێت.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی وت، یەکەمجار شەقامە سەرەکیەکە نۆژەندەکرێتەوە، دواتر بەشێک لە کۆڵانەکان، هاوکات هێشتا نازانرێت پرۆسەی نۆژەنکردنەوەکە چەند دەخەیانێت.
لە سەرچاوە مێژوویەکان هاتووە، تەمەنی قەڵای هەولێر شەش هەزار ساڵ دەبێت، لەساڵی 2014 رێکخراوی یونسکۆ قەڵای هەولێری خستە لیستی کەلەپوری جیهانی.