لۆگۆی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
لەبارەی دەرماڵە
هەواڵی خۆش بۆ خوێندکارانی زانکۆی سەڵاحەدین
964+
كوردستان ئەحمەد
رۆژی یەكشەممەی هەفتەی داهاتوو، دەرماڵەی سێ مانگی تەواوی خوێندكارانی زانكۆی سەڵاحەدین و پۆلیتەكنیكیش دەدرێت، بە قسەی بەرپرسان.
سامان عەبدوڵا، بەرپرسی راگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەدین بە 964ـی راگەیاند، “خوێندکاران دەتوانن رۆژی یەکشەممە، سەردانی یەکەی ژمێریاریی کۆلێژەکانیان بکەن، بۆ ئەوەی دەرماڵەی سێ مانگ پێکەوە وەربگرن”.
پێشتر لەرۆژی 22.2.2023، فهرمانگهی میدیا و زانیاریی حكومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، رەزامەندی داوە لەسەر بەردەوامی و خەرجکردنی زیاتر لەحەوت ملیار و 250 ملیۆن دیناری مانگانە وەک پاڵپشتی بۆ قوتابیان و خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی ھەرێمی کوردستان و دابینکردنی خزمەتگوزاری بەشە ناوخۆییەکان بۆ ساڵی خوێندنی 2022-2023.
هەر خوێندكارێك لەناو شار بێت مانگانە 40 هەزار دینار وەردەگرێت، خوێندكاری دەرەوەی شار 60 هەزار دینار وەردەگرێت.