شاجوانە شاخەوانەکە دەناسن؟
کچە بزێوەکەی ناو دەشت و دەر
964+
شاجوانی شاخەوان کیژۆڵەیەکی بزێوو چالاکە، گروپی گەشتی جیا جیا رێکدەخات، ناوچەی جیا جیا دەگەڕێن و بە شاخدا هەڵداگەڕێن
رەنگە بۆ کچێک سەخت بێ ببێتە رێبەری شاخ و کەسانێک لە ژینگەی جیاواز کۆبکاتەوە و سەرپەرشتیان بکات، بەڵام شاجوان ئەم رێچکەیەی شکاندووە و لە شارەکانی کوردستان و عیراقەوە لەگەڵ دەرۆن بۆ گەشت و شاخەوانی
گەشتەکانی شاجوان پڕێتی لە چالاکی تەنزئامێز و ئامادەکردنی خواردنی خۆش و کوردەواری ، بەڵام یاسا و رێسای خۆی هەیە بە نمونە نابێت بەشداربووان بە هیچ جۆرێک کەلوپەلی سەفەری بەکاربهێنن، بۆ ئەوەی ژینگە بە خاوێنی جێبهێڵن