یانەی قوەی جەوییە. فۆتۆ: پەیجی یانەکە
بۆ خولی پاڵەوانانی ئاسیا
قوه‌ی جه‌وییه یاریگه‌ی فرانسۆ هه‌ریری هه‌ڵبژارد
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یانه‌ی قوه‌ی جه‌وییه‌ی عێراقی رایگه‌یاند، یارییه‌كانی خۆی له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا له یاریگه‌ی فرانسۆ هه‌ریری له بری یاریگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌سڕه ئه‌نجام ده‌دات.
یانه‌ی جه‌وییه داواكاری فه‌رمی پێشكه‌شی فیدراسیۆنی ئاسیا كردووه بۆ گواستنه‌وه‌ی یارییه‌كانی له به‌سڕه‌وه بۆ هه‌ولێر.
یانه‌كه به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی ره‌زامه‌ندی بۆ ئه‌م كاره به‌ده‌ستهێناوه، چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌شه له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا دۆسیه‌ی ئه‌م بابه‌ته ته‌واو بێت.
جه‌وییه كه پله‌ی دووه‌می ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی عێراقی به‌ده‌ستهێناوه، له بری یانه‌ی شوڕته‌ی پاڵه‌وانی خولی ئه‌م وه‌رزه، به‌شداریی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا ده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی شوڕته داوای لێبوردنی كرد له به‌شداریكردن له خوله‌كه.
جه‌وییه ئه‌مڕۆ دوایاریی خۆی له‌م وه‌رزه‌ی خولی عێراق له سلێمانی به‌رامبه‌ر یانه‌ی نه‌ورۆز ئه‌نجام ده‌دات.