ئاگرەکەی بەرزنجە کۆنتڕۆڵ کرا. فۆتۆ: پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی
ئاگره‌كه‌ی دارستانی به‌رزنجه كۆنتڕۆڵ كرا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئاگرێك له دارستانی ناحیه‌ی به‌رزنجه كه‌وته‌وه، دوای سێ كاتژمێر كۆنترَۆڵ كرا، تا ئێستا هۆكاره‌كه‌شی نادیاره.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه، كه‌مێك پێش ئێستا ئه‌و ئاگره‌ی له سنووری گونده‌كانی مایاوا و مۆریاس سه‌ر به ناحیه‌ی به‌رزنجه كه‌وتبووه‌وه، دوای سێ كاتژمێر كۆنتڕۆڵ كرا.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه دا، دوای كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه، دەستبەجێ مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستانی بەرزنجە دەرچوون بۆ شوێنی دیاریکراو، لەگەڵ گەیشتنیان بە هاوکاری هەریەکە لە “ئاسایش، پۆلیس، هۆبەی دارستان و پاوانی ناحیەی بەرزنجە”، هەروەها خەڵکی هەردوو گوندی مایاوا و مۆریاس و دانیشتوانی بەرزنجە، توانرا كۆنتڕۆڵ بكرێت.
زەرەر و زیانی ئاگرەکە به سووتانی زیاتر لە 100 دۆنم پووش و پاوان و داری سروشتی مه‌زنده ده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێن، هێشتا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە نادیارە و لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لەو بارەیەوە بەردەوامە .