نه‌یانهێشت ئاگر بگاته سه‌یران ستى

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

كه‌مێك پێش ئێستا رووداوێكی ئاگرکەوتنەوە له ‌نزیك ڤێللاكانى سه‌یران ستى له‌ كۆیه‌ كه‌وته‌وه،‌ به‌ڵام به‌رگرى شارستانى ده‌ڵێت، نه‌یانهێشتووه‌ ئاگر بگاته‌ ناو ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ و زوو فریای كه‌وتن.

بنکەی بەرگری شارستانی کۆیە بڵاویكرده‌وه‌، کارمەندانیان گەیشتنە شوێنی رووداوه‌كه ‌و بە زووترین کات ئاگره‌كه‌یان کۆنترۆڵ كردووه‌.

باس له‌وه‌شكراوه‌، به‌هۆى زوو كۆنتڕۆڵكردنى ئاگره‌كه‌ جگه‌ له‌ سه‌یران ستى، توانیویانه‌ چەندان بنەداریش له‌ سووتان رزگار بكه‌ن.