"دامانبمەزرێنن"

بەشێك لە وانەبێژانی پشدەر گردبوونەوە

964+

ژێوار خدر

بەشێك لە مامۆستایانی وانەبێژ لە پشدەر گردبوونەوە و دوادەكەن بەفەرمی دابمەزرێن.

یەکێک لە مامۆستاکانی گردبوونەوەکە بە 964ـی وت، تاكە دواكاری ئەوان دامەزراندنە و لەوەتەی هەن و گرد دەبنەوە هەر دەیانەوێت دابمەزرێین و بكرێن بە رەسمی.

لە سنوری پشدەر 972 مامۆستای وانەبێژ هەیە و لە سنوری رانیەش 750 مامۆستای وانەبێژ هەیە، بەگشتی لە سنوری دەڤەری راپەڕین 2000 مامۆستای وانەبێژ هەیە.