“حه‌مه‌قه‌دۆ”كه‌ى موسڵ خه‌ڵكی سلێمانی بوو
964+
كاروان ساڵحى – موسڵ
به‌پێی سه‌رچاوه مێژووییه‌كان، حه‌مه قه‌دو یه‌كێك له ناسراوترین كه‌سایه‌تییه‌كان كه ئێستا ناوى له دانیشتن و مه‌جلیسه‌كان دووباره ده‌كرێته‌وه، خه‌ڵكى شاری سلێمانى بووه، به‌ڵام خۆى به حه‌مه قه‌دۆى موسڵ ناسراو بووه.
مامۆستایه‌كى زانكۆ له‌به‌شی مێژوو كورد بوونى حه‌مه قه‌دۆ پشتڕاست ده‌كاته‌وه و ده‌شڵێت “له‌سه‌ده‌ى هه‌ژده‌هه‌مدا وه‌ك یه‌كێك له ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌سایه‌تییه‌كان له سلێمانییه‌وه چووه‌ته موسڵ و له‌وێش كارى بازرگانى كردووه”.
خانێكی گه‌وره‌ى له شارى موسڵ دروستكردووه وه‌ك كاروانسه‌رایه‌كی بازرگانى له‌نێوان بازرگانانى وڵاتى شام و عێراق .
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن