منداڵانی گۆپاڵە لە رەوزە بێبەشن
964+
هۆگر عەدنان – چەمچەماڵ
بەهۆی نەبوونی رەوزەوە لە شارۆچکەکە، ساڵانە زیاتر لە 100 منداڵ لە چوونە رەوزە بێبەش دەبن.
بۆ ساڵی خوێندنی 2023 – 2024 رەزامەندی لەسەر کردنەوەی رەوزە دراوە، بەڵام تا ئێستا پارەی پێویستی بۆ تەرخان نەکراوە.
ئەحمەد کەریم، دانیشتووی شارۆچکەی گۆپاڵە لە رێگەی 964ـەوە نیگەرانی خۆی لە نەبوونی رەوزە دەردەبڕێت و دەڵێت، “ناکرێت رەوزەمان نەبێت و بەبێ ئەو قۆناغە منداڵەکانمان بچنە بەر خوێندن”.
964 لە شارەوانی شارەکەوە زانیویەتی، زەوی بۆ دروستکردنی بینای رەوزە هەیە و هەرکات داوایان لێبکەن ئامادەی دەکەن.
“هەموو کارێکی دروستکردنی رەوزە و رەزامەندییەکانمان هەیە و چاوەڕێی دابینکردنی بوودجەین بۆ دروستکردنی”، ئەوە قسەی ئیسماعیل ئەحمەد، قایمقامی قەزای بازیانە بۆ 964.
گۆپاڵە شارۆچکەیەکی سەر بە قەزای بازیانە لە پارێزگای سلێمانی.
پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد