یانەی شوڕتە بووە پاڵەوانی خولی عێراق. فۆتۆ: پەیجی یانەی شوڕتە
خشتەی یارییەکان ببینە
شوڕته بووه پاڵه‌وان و ئه‌مڕۆ چه‌ند یارییه‌كی به‌هێز دێنه ئه‌نجامدان
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یانه‌ی شوڕته بۆ وه‌رزی دووه‌می له‌سه‌ریه‌ك بووه پاڵه‌وانی خولی نایابی عێراق، ئه‌مڕۆش چه‌ند یارییه‌كی به‌هێز دێنه ئه‌نجامدان، به‌هێزترینیان یاریی هه‌ولێر و نه‌جه‌فه.
یانه‌ی شوڕته شه‌وی رابردوو به بردنه‌وه‌ی به 3-0 گۆڵ له یانه‌ی نه‌فتی میسان، نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ی پێش هه‌فته‌یه‌ك له كۆتاییهاتنی خوله‌كه بۆ خۆی یه‌كلاكرده‌وه.
شوڕته دووه‌م وه‌رزه له‌سه‌ریه‌ك ده‌بێنه پاڵه‌وانی خولی عێراق و بۆ جاری شه‌شه‌میشه له مێژووی خۆیدا.
هاوكات ئه‌مڕۆ چه‌ند یارییه‌كی دیكه له گه‌ڕی 37 و پێش كۆتایی خوله‌كه‌دا، چه‌ند یارییه‌ك به‌ڕێوه‌ده‌چن.
به‌هێزترین یاری له نێوان هه‌ولێر و نه‌جه‌ف ده‌بێت، كه ئه‌مشه‌و له هه‌ولێر ده‌كرێت.
یانه‌ی هه‌ولێر به‌بێ چه‌ند یاریزانێكی سه‌ره‌كی یاریی ده‌كات، كه به هۆكاری جیاجیاوه دابڕاون.
خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ:
ئه‌لقاسم – نه‌فتی وه‌سه‌ت 05:30
نه‌فتی به‌سڕه – سناعه 07:45
كه‌ربه‌لا – نه‌فت 07:45
هه‌ولێر – نه‌جه‌ف 09:00
زه‌وڕا – كه‌رخ 10:00.