ئەو مینی پاسەی تووشی رووداوەکە بووە. فۆتۆ: راگەیاندنی پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان
9یان منداڵن
10 كه‌س له رووداوێكی هاتوچۆدا بریندار بوون
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له رووداوێكی هاتوچۆدا له گه‌رمیان ئه‌م به‌یانییه 10 كه‌س برینداربوون، كه 9 كه‌سیان منداڵن.
هاتوچۆی گەرمیان ئه‌مڕۆ شه‌ممه 15.7.2023 رایگه‌یاند، لە سەر رێگه‌ی کەلار – گردەگۆزینە، بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل 10 کەس برینداربوون، كه نۆ کەسیان منداڵن.
رووداوه‌كه له نێوان تۆیۆتا پیكابێك و مینی پاسێكی نیسان بووه، به هۆیه‌وه نۆ له برینداره‌كان منداڵن، كه له ناو مینی پاسه‌كه‌دا بوون، برینداره‌كه‌ی دیكه‌ش شۆفێری پیكابهكهیه.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، سەرجەم برینداره‌كان گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە له لایه‌ن تیمی هاتوچۆوه دەستی پێکردووە.
هاتوچۆی گەرمیان ده‌ڵێت، رووداوەکە بە شێوەک بووە، ئۆتۆمبێلی مینی پاسه‌كه پێچکرنەوەی كردووه بە ئاراستەی کەلار گەڕاوەتەوە و تۆیۆتاکەش لە گردەگۆزینەوە بە ئاراستەی کەلار هاتووە و پێکیانداداوە.
ئه‌مه له كاتێكدایه هه‌ر ئه‌مڕۆ له رێگه‌ی دهۆك – موسڵ رووداوێكی سه‌ختی هاتوچۆ روویدا و له ئه‌نجامدا له ئاماری سه‌ره‌تاییدا تا ئێستا چوار كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه.