ئه‌مڕۆ وه‌رزی نوێی خولی نایابی باله‌ی عێراق ده‌ستپێده‌كات
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر
یارییه‌كانی وه‌رزی نوێی خولی نایابی تۆپی باله‌ی عێراق ده‌ستپێده‌كات، یارییه‌كانیش له شاره‌كانی سلێمانی و به‌سڕه به‌ڕێوه ده‌چن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی ٩ی كانوونی یه‌كه‌م، به به‌شداریی ١٥ یانه، وه‌رزی نوێی خولی نایابی عێراق بۆ تۆپی باله ده‌ستپێده‌كات.
تیپه‌كان به‌سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه دابه‌شكراون، كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م هه‌شت یانه‌یه و كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م حه‌وت.
فیدراسیۆنی تۆپی باله‌ی عێراق به شێوازی “گردبوونه‌وه” یارییه‌كان به‌ڕێوه ده‌بات، كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م له به‌سڕه و كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م له سلێمانی یاریی ده‌كه‌ن.
كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م له یانه‌كانی “هه‌ولێر، غازی جنووب، شوڕته، به‌حری، حه‌دیسه، شه‌نگال، ئه‌لقاسم، مه‌دینه ئه‌لشوهه‌دا” پێكهاتووه.
هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م، یانه‌كانی “پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی، جه‌یش، سموود، مه‌سافی شیمال، حه‌بانییه، سناعه، هیت” له‌خۆ ده‌گرێت.
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و سموود یاریی كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م ده‌كه‌ن
هاوكات فیدراسیۆنی تۆپی باله‌ی عێراق، له په‌یجی فه‌رمیی خۆی له فه‌یسبووك، خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆی خوله‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه.
له یارییه‌كانی ئه‌مِرۆدا یانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و سموود یاریی كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها له شاری به‌سڕه هه‌ردوو یانه‌ی غازی جنووب و مه‌دینه ئه‌لشوهه‌دا یاریی كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م ئه‌نجام ده‌ده‌ن.