رێکخراوێک خولی جۆراوجۆر بۆ نابینایان دەکاتەوە

964+

پێشەوا محەمەد

رێکخراوی CDO خولی جۆراوجۆر بۆ نابینایانی کوردستان لە شار و شارۆچکە جیاوازەکانی هەرێم دەکاتەوە و خۆشیان بە پێویستی دەزانن.

خولەکان جۆراوجۆرن، هۆشیاری و پیشەیین.

لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 12 هەزار نابینا بوونیان هەیە.

“نابینایان لە کوردستان بەردەوام داوای کردنەوەی خولەکان دەکەن و ئەو رێکخراوانەش بە کردنەوەی خولەکان هاوکاری باشی نابینایان دەکەن”، عومەر خدر، سەرۆکی یەکێتی نابینایانی کوردستان وای بە 964 وت.

وتیشی، “ئێمەی نابینایان کێشەی مادی و نەبوونی بینا و نەسریە و خولەکانمان هەن لەگەڵ سەرچاوەی تایبەت بە خوێندن”.