کامپۆس تۆمەتبارە بە دەستدرێژیی سێکسی. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
راهێنه‌رێك به تۆمه‌تی دەستدرێژیی سێکسی ده‌ستگیر كرا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
راهێنه‌رێكی تۆپی پێ له ویلایه‌تی تێنیسی له ئه‌مریكا ده‌ستگیر كرا، كه ده‌ستدرێژی سێكسیی كردووه‌ته سه‌ر منداڵان.
پۆلیسی ئه‌مریكا راهێنەرێکی تۆپی پێی لە ویلایەتی تێنیسی دەستگیر کرد، دوای ئەوەی ڤیدیۆی ده‌ستدرێژیكردنه سەر منداڵانی لە مۆبایلەکەیدا دۆزرایەوە.
رووداوه‌كه یەکشەممەی رابردوو بووه و پۆلیس رایانگەیاند، راهێنەرێکی تۆپی پێی ویلایەتی تێنیسی دەستگیرکراوە، دوای ئەوەی مۆبایلەکەی لە چێشتخانەیەک بەجێهێشتووە و کرێکارەکان ڤیدیۆی ترسناکیان تێدا دۆزیوەتەوە، کە ده‌ستدرێژی سێكسی كردووه‌ته سه‌ر منداڵ و مێردمنداڵان و له رێگه‌ی بێهۆشكردنیان دەستدرێژیی كردووه‌ته سه‌ریان.
بە پێی زانیارییەکانی پۆلیسی فرانکلین، کامیلۆ هورتادۆ کامپۆس، کە بە راهێنەرێکی “بەناوبانگ” وەسف دەکرێت، خەڵکی شاری فرانکلین لە ویلایەتی تێنیسی، مۆبایلەکەی لە چێشتخانەیەکی ناوچەکە بەجێهێشتووە و کڕیارێک ئامێرەکەی هه‌ڵگرتووه‌ته‌وه و داویەته دەست کارمەندەکانی چێشتخانه‌كه.
پۆلیس ئاماژەی بەوەش کردووە، کاتێک ستافەکان هەوڵیانداوە مۆبایلەکە بگەڕێن بۆ ئەوەی خاوەنەکەی بدۆزنەوە، ڤیدیۆی ترسناکیان دۆزیوەتەوە کە منداڵانی بچووکی بێهۆش دەستدرێژی دەکرێتە سەریان.
پۆلیسی فرانکلین لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، لە رێگەی لێکۆڵینەوەیەکی خێرا و بە پەرۆشەوە، لێکۆڵەران سەدان ڤیدیۆ و وێنەی نه‌شیاویان لە مۆبایلەكه‌دا دۆزیوه‌ته‌وه.
کامپۆس له ڤیدیۆكاندا وێنه‌ی خۆی تۆمارکردووە کە دەستدرێژی کردووەتە سەر منداڵان و بێهۆشی كردوون، کە تەمەنیان لە نێوان نزیکەی 9-17 ساڵدایە.
ئەو كابرایه تەمەنی 63 ساڵە و ماوەی 20 ساڵە لەو ناوچەیە دەژی، گوایە بە سەردانیکردنی یاریگه ناوخۆییەکان، یاریزانان و به‌هره‌مه‌ندان وەک یاریزان بۆ تیپەکەی راکێشاوە.
“کاتێک کامپۆس متمانەی منداڵەکانی بەدەستهێنا، ئەوانی بردەوە بۆ ماڵەکەی خۆی، لەوێش ماددە هۆشبەرەکانی بەکارهێناوه و دەستدرێژی سێکسی کردووه‌ته سەریان” پۆلیس واده‌ڵێت.
پۆلیس بەڵگەی ڤیدیۆیی لە مۆبایلەکەیدا دۆزیوه‌ته‌وه، کە باس لە دەستدرێژیی سێکسی بۆ سه‌ر لانی کەم 10 منداڵ دەکات، تا ئێستا دوو کەس لە قوربانییەکان دەستنیشانکراون و پۆلیس سەرقاڵی بەدواداچوونه بۆ ئەوانی دیکە.
لێکۆڵەران دەڵێن، رەنگە ئەو منداڵانه بێهۆشكرابن و درکیان بەوە نەکردبێت بوونه‌ته قوربانی.
کامپۆس بە تۆمەتی دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان بەندکراوە، چاوەڕوان دەکرێت لەگەڵ بەردەوامیی لێکۆڵینەوەکاندا تۆمەتی زیاتری بخرێتە پاڵ.