دیمه‌نى رێگاى چوون له سلێمانییه‌وه بۆ عه‌ربه‌ت.. وێنه: سۆشیال میدیا
له سنوورى سلێمانى و دهۆك دوو گوند زیاد كران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى پارێزگاى سلێمانى و دهۆك، دوو گوند له‌سه‌ر نه‌خشه زیاد كران، یه‌كه‌میان له‌سنوورى ناحیه‌ى عه‌ربه‌ت به‌ناوى گوندى خه‌رابه‌ى نوێ و دووه‌میشیان له سنوورى ناحیه‌ى داره‌توو بەناوی گوندی گۆمەزەردی نوێ.
رۆژى 24.8.2021 ژماره‌یه‌ك له دانیشتوانى سنوورى ناحیه‌ى عه‌ربه‌ت له‌رێگه‌ى ناحیه‌وه له لیستێكدا واژۆیان كۆكرده‌وه بۆ هێنانه‌كایه‌ی گوندێكى نوێ بۆیان، ئه‌و داواكارییه‌یان ئاڕاسته‌ى قتایمقامیه‌تى ناوه‌ندى سلێمانى كرد و داواكار بوون، به فه‌رمی و له‌سه‌ر نه‌خشه گونده‌كه‌یان بناسێندرێت.
رۆژى 28.5.2023 پارێزگارى سلێمانى واژۆی له‌سه‌ر نووسراوێك كردووه بۆ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكه‌ى و داواى كردووه به‌پێی رێنمایی ژماره (1)ـى ساڵى 2015 هه‌مواركراو به به‌یانى ژماره (8)ـى ساڵى 2017 و ژماره (17)ـى ساڵى 2018 ، كار بۆ هێنانه‌كایه‌ى گوندێكی نوێ به‌ناوى (خه‌رابه‌ى نوێ) بكه‌ن.
دابان محه‌مه‌د عارف، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى عه‌ربه‌ت- تا‌نجه‌ڕۆ، به 964ـى راگه‌یاند، كاره‌كانى هێنانه كایه‌ى ئه‌م گونده نوێیه له‌سنوورى ناحیه‌كه‌یان ته‌واو كراوه و شوێنى گونده‌كه ده‌ستنیشان كراوه و له‌سه‌ر نه‌خشه‌شدا جێگیركراوه.
وتیشی “له‌كۆنه‌وه گوندێك هه‌بووه به‌ناوى خه‌رابه، به‌ڵام دوور له ئاوه‌دانى و پاراوێز كرا‌و به‌فه‌رمیش نه‌ناسرابوو، كۆمه‌ڵێك هاوڵاتی لێده‌ژیان، ئێستاش له‌سه‌ر داواكارى هاوڵاتیانى ئه‌و گونده هاتۆته دی”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، گوندی خراپەی نوێ لە سنووری ناحیەکەیان لەسەر کەرتی کشتوکاڵی 34/ خراپە ، جێگیركراوه.
به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه، ئاشكراى كرد، كه گوندى خه‌رابه‌ى نوێ له 15 ماڵ پێكهاتووه و بیرى ئاو و كاره‌بایان بۆ دابینكراوه.
به‌قسه‌ى دابان محه‌مه‌د، له‌سنوورى ناحیه‌كه‌یدا 53 گوند هه‌ن، به‌زیادبوونى گوندى خه‌رابه‌ى نوێش ژماره‌ى گونده‌كانى ناحیه‌ى عه‌ربه‌ت ده‌بێت 54 گوند.
له‌لایه‌كی دیكه، ئەمرۆ سێشەمە 11.7.2023 له‌سنوورى پارێزگاى دهۆكیش گوندێكی نوێ زیاد كرا‌و به‌ناوى گۆمەزەردی نوێ.
بە مەبەستی جێبەجێكردنی بەیانی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی ھەرێمی كوردستان ژمارەی (10) لە 29.65.2023 و نووسراوی پارێزگاری دھۆك ژمارە 5-3895 لە 14.6.2023 تایبەت بە ھێنانەكایەی گوندێکی نوێ لە سنووری ناحیەی دارەتووى سه‌ربه قەزای بەردەڕەش بەناوی گوندی (گۆمەزەردی نوێ) به‌شار محه‌مه‌د عه‌بدوڵا بەرێوەبەری ناحیەی دارەتوو له‌گه‌ڵ لیژنه‌یه‌ك سه‌ردانى ئه‌و گونده نوێیه‌یان كرد و وه‌ك یه‌كه‌مین هه‌نگاو موختار و ئەنجومەنى گونده‌كه‌یان ده‌ستنیشان كرد.