گڵۆپە شکاوەکانی شەقامی پارکی ئازادی تا دەباشان چاککرانەوە

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

هەموو گڵۆپە شکاوەکانی شەقامی پارکی ئازادی لە سلێمانی بەرەو دەباشان، چاککرانەوە، لەمەودوا شەوانی شەقامەکە خۆشتر دەبێت بۆ خەڵکی پیادە و شۆفێران.

شەقامەکە نزیکەی سێ کیلۆمەترە و رووناککەرەوەکانی لەسەر داهاتی 8٪ـی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی چاکدەکرێن.

ئەمڕۆ سێشەممە 11.7.2023، سیروان محەمەد بەڕێوەبەری راگەیاندنی کارەبای سلێمانی بە 964ی راگەیاند، ماوەی نزیکەی سێ مانگە ئەو هەڵمەتەیان دەستپێکردووە و لە چەند رۆژی رابردوودا گەیشتنە شەقامی پارکی ئازادی.

وتیشی، هەوڵدەدرێت تۆڕی رووناکی شەقامەکان ببەسرێتەوە بەتۆڕی کارەبای بەردەوامەوە.