دیمه‌نێكی ده‌ستپێكردنى هه‌ڵمه‌ته‌كه له گۆڕستانى شێخ ئه‌حمه‌دى هه‌ولێر... وێنه: بارك و باخچه‌كانى هه‌ولێر
20 هه‌زار سیسه‌م له گۆڕستانه‌كانى هه‌ولێر ده‌چێندرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پارک و باخچەکانی هه‌ولێر ده‌ڵێت، ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێكی دارچاندن له گۆرڕستانه‌كان كردووه و به‌نیازن 20 هه‌زار دارى جۆرى سیسه‌میان لێ بچێنن.
رێبین ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى ئه‌ندازه‌ى پارك و باخچه‌كانى هه‌ولێر، به 964ـى راگه‌یاند، هه‌ڵمه‌تى ئه‌مجاره‌یان بۆ سه‌وزكردنى گۆڕستانه‌كانى هه‌ولێره، چونكه ده‌ڵێت “هەفتانە ژمارەیەکی زۆری هاونیشتمانیان سەردانی گۆڕستانه‌كان دەکه‌ن، بۆیه به‌پێویست زانرا خزمه‌تگوزارى چاندنى دارسیسه‌م له‌و شوێنانه ئه‌نجام بده‌ین”.
به‌قسه‌ى رێبین ئه‌حمه‌د، له‌م وه‌رزه‌دا چاندنى دارسیسه‌م گونجاوه.
وتیشی ” چاندنى ئه‌و 20 هه‌زاره داره له‌چوارچێوه‌ى ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌یه كه سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵ رامانگه‌یاندووه و تیایدا 100 هه‌زار دار له شوێنه جیاجیاكانى شارى هه‌ولێر ده‌چێنین.