بۆ ژمارە کارتەکانی 212 تا 269یە

سایلۆی کەلار داوا لە جوتیاران دەکات چەکی بانکی وەربگرن

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

سایلۆی کەلار داوا لەو جوتیارانە دەکات، کە ژمارەی کارتەکانیان لەنێوان 212 بۆ 269یە سەردانیان بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی چەکی پارەکانیان.

بڕی ملیارێک و 600 ملیۆن دینار گەیشتووەتە بانکی کەلار بۆ پارەی گەنمی جوتیاران و دوای وەرگرتنی چەکەکانیان، جوتیاران دەتوانن رۆژی یەکشەممە پارەکانیان لە بانک وەربگرن.

تاکو ئێستا بڕی چوار ملیار و 500 ملیۆن دینار دراوە بەو جوتیارانەی، کە ژمارەی کارتەکانیان لە 1 بۆ 212 بووە، کە نزیکەی 848 جوتیار دەکات.

کاروان رەئوف، بەڕێوەبەری سایلۆی کەلار بە 964ـی راگەیاند، ژمارەی کارتی وەرگرتنی گەنم تاکو ژمارە 900 رۆیشتووە و 30 ھەزار تۆن گەنمی جوتیاران وەرگیراوە.

وتیشی، “چەکی بانکمان لەبەردەستە، بەڵام تا پارەی پێویست نەگات دابەشی ناکەین و ئاوا قۆناغ قۆناغ جوتیاران ئاگادار دەکەینەوە”.

28.7.2023 لە گەرمیان دەستکرا بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران و تاکو ئێستا نزیکەی 30 ھەزار تۆن گەنم لە سایلۆی کەلار وەرگیراوە و بڕیارە 36 ھەزار تۆن گەنم وەربگیرێت.

پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد