راهێنەر نزار مەحرووس. فۆتۆ: +964
لووتکەی خولی عێراق
ئه‌مشه‌و نزار مه‌حروس رووبه‌ڕووی هه‌ولێر ده‌بێته‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له گه‌ڕی 35ی خولی نایابی عێراق، ئه‌مشه‌و یاریی لووتكه له نێوان هه‌ردوو یانه‌ی هه‌ولێر و زاخۆ له یاریگه‌ی فرانسۆ هه‌ریری به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
یارییه‌كه كاتژمێر 9:30 ده‌ستپێده‌كات و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت جه‌ماوه‌رێكی زۆری هه‌ردوو یانه له یاریگه ئاماده‌بن.
هه‌ولێر شه‌وی رابردوو دوایه‌كه‌ی مه‌شقی خۆی بۆ یارییه‌كه ئه‌نجام دا و ته‌واوی یاریزانه‌كانی بۆ یارییه‌كه ئاماده‌ن، ته‌نیا ئه‌حمه‌د سه‌رتیپ نه‌بێت، كه پێكانی هه‌یه.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی زاخۆ ئه‌مڕۆ هاتنه هه‌ولێر و دوامه‌شقی خۆیان له زاخۆ كرد.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه، ئه‌مشه‌و نزار مه‌حروس، كه راهێنه‌ری زاخۆیه، رووبه‌ڕووی یانه‌ی هه‌ولێر ده‌بێته‌وه، كه وه‌رزی رابردوو، هه‌روه‌ها پێشتریش راهێنه‌ری هه‌ولێر بوو.
پێش یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و، یانه‌ی هه‌ولێر به 49 خاڵ له پله‌ی حه‌وته‌مه، یانه‌ی زاخۆش به 40 خاڵ له پله‌ی 14یه.