ناحیەی گردەگۆزینە. وێنە:964
شارەوانیی گردەگۆزینە: شەمعەی ئاوەکەمان دزراوە
+964
هونەر فارس- گردەگۆزینە
“شەمعەیەکی ئاومان لەسەر پرۆژەی گردەگۆزینە دروست کرد، بەڵام دوای دە رۆژ لە دانانی دزرا”، ئەمە وتەی شارەوانیی گردەگۆزینەیە.
شەمعەکە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئاودانی باخچە و سەوزاییەکانی ناحیەکە دانرا، بەڵام نەیانهێشت شارەوانی گردەگۆزینە خێری لێ ببینێت، رووداوەکەش هەفتەیەک لەمەوپێش روویداوە.
بەوتەی کەمال عەلی، سەرۆکیی شارەوانی ناحیەی گردەگۆزینە، بۆ 964 دوای دوو رۆژ کارکردن و تێچووی 550 هەزار دیناری عێراقی، کەچی تەنیا دوای 10 رۆژ شەمعەی ئاوەکەیان بە کێبڵی کارەباکەشەوە دزی.
ئەو سەرۆک شارەوانییە ئاماژەی بەوەش کرد، لە ماوەی دانانی شەمعەکەدا هیچ گرفتێکی ئاودانیان بۆ دروست نەبووە.
لە رێگەی 964ەوە، داواشی لە دانیشتووانی گردەگۆزینە کڕرد، کە هاوکاریی شارەوانی بن لە پاکڕاگرتنی ناحیەکە و پاراستنی دارەکان لە شکاندنەوەیان.
964دەزانێت، تا ئێستا هیچ کەس لەسەر دزینی شەمعەی ئاوی شارەوانی ناحیەی گردەگۆزینە دەستگیرنەکراوە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا