ئەنچیلۆتی. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
راهێنه‌ری ریال مه‌درید مه‌شقی به‌ڕازیل وه‌رده‌گرێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
دوای چاوه‌ڕوانی و گفتوگۆی زۆر، دواجار كارلۆ ئانچیلۆتی رازیی بووه مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل وه‌ربگرێت.
ئیدنالدۆ رۆدریگێز، سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی به‌ڕازیل، رایگه‌یاند گرێبه‌سته‌یان له‌گه‌ڵ ئانچیلۆتیی راهێنه‌ری ریال مه‌درید كرد و له هاوینی 2024 له‌گه‌ڵ سیلیساو ده‌ستبه‌كار ده‌بێت، ئێستاش به شێوه‌یه‌كی كاتی فێرناندۆ دێنیز به شێوه‌یه‌كی كاتی راهێنه‌ری به‌ڕازیل ده‌بێت.
ئانچیلۆتیی ئیتالی، هاوینی داهاتوو گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید كۆتایی دێت و دوای ئه‌وه ده‌چێته به‌ڕازیل.
پیاوه سه‌رسپییه ئیتالییه‌كه پێشتر مه‌شقی هیچ هه‌ڵبژارده‌یه‌كی له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه، به‌ڵام مه‌شقی كۆمه‌ڵێك یانه‌ی گه‌وره‌ی له ئه‌ستۆ بووه.