دوو کەس بە سێ جۆر تاوانەوە دەستگیرکران

964+

توانا نەقی

مەفرەزەکانی پۆلیسی بەشی نهێشتنی تاوانی سلێمانی بە تۆمەتی دزیکردن دوو تۆمەتبار دەستگیرکران.

پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، لەسەر سکاڵای دوو هاوڵاتی کە دزییان لێکرابوو، توانراوە دوو تۆمەتبار دەستگیربکەن کە گیرفانی هاوڵاتیانیان بڕیوە و پارەیان لێدزیون.

دەشڵێت، لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستگیراوە بەسەر 97 گەڵاو بڕێک دیناری عێراقی و مادەی هۆشبەر و ئۆتۆمبێل و ژمارەیەک مۆبایلدا.

تۆمەتباران، (س، ح، ف) لە دایکبووی 1978 و (ا، ه، ا) لە دایکبووی 1979 ئێستا بەبڕیاری دادوەر بە پێی مادەی 443 لە یاسای سزادان راگیراون و لۆکۆڵینەوەیان لەگەڵ بەردەوامە و پێشینەی تاوانیان هەیە.