لە خولی ئیتالیا
گفتوگۆی نێوان ناوبژیوانان و ژووری ڤار بڵاودهكرێتهوه
964+
ئهرسهلان عهبدوڵا
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتالیا رایگەیاند، پەیوەندی نێوان ناوبژیوانانی گۆڕەپانی یاری و ناوبژیوانانی ڤیدیۆیی (VAR) لە یارییەکانی خولی ئیتالیادا بۆ وەرزی داهاتوو بە ئاشکرا بڵاودهكرێتهوه.
لە بەیاننامەیەکدا فیدراسیۆنەکە رایگەیاندووە، رێککەوتنێک لەم بارەیەوە لەگەڵ پلاتفۆرمی “دازن” بۆ پەخشی ئۆنلاین کراوە.
پەیوەندییەکان راستەوخۆ پەخش ناکرێن، بەڵام دوای هەر گهڕێكی یارییەکان بۆ رای گشتی بەردەست دەبن، كه سهرهتا به شێوهی تاقیكردنهوه دێته ئهنجامدان و دواتر بڕیاری كۆتایی لهبارهوه دهدرێت.
فیدراسیۆنی ئیتالیا ئاماژەی بەوەدا، دەیانەوێت رۆشنایی بخهنه سەر رادەی ئەو سەختییەی ناوبژیوانان لە بڕیاردان دا رووبەڕووی دەبنەوە، سەرەڕای پێداچوونەوەی ڤیدیۆیی و بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای ماوس.
گابرێل گراڤینا سەرۆکی فیدراسیۆنی ئیتالیا رایگەیاند: بەرزترین پلەی شەفافیەتمان دەوێت.