گەنجێک بە هۆی كه‌وتنی مەسعەد به‌سه‌ریدا گیانی لەدەست دا
+964
شۆڕش هەرکی – هەولێر
دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 3.6.2023 گەنجێک لە قەزای عەنکاوەی نزیک هەولێر، بە هۆی کەوتنی مەسعەد به‌سه‌ریدا له باڵه‌خانه‌یه‌ك، گیانی لەدەست دا.
964 پەیوەندی بە پۆلیسی عه‌نكاوه كرد، به‌ڵام وەلامیان نەبوو، دواتر په‌یوه‌ندی به قایمقامی قەزای عه‌نکاوە کرا و سەرچاوەیەک لە قایمقامیەت پشتڕاستی کردەوە، كه نزیکه‌ی کاتژمێر 03:00ی ئەمڕۆ گەنجێك، کە خەڵکی هەرێمی کوردستانە، مه‌سعه‌د به‌سه‌ریدا كه‌وتووه و سەرەتا بریندار بووە، بەڵام بەهۆی سەختی برینه‌كه‌یه‌وه پێش ئه‌وه‌ی بگەیه‌ندرێتە نەخۆشخانە، گیانی لەدەستداوە.
وتیشی: گەنجەکە لەگەڵ باوکی کاریان لە مەسعەدەکە کردووە و بەسەریدا کەوتووە و بەم هۆیەوە گیانی لە دەست داوە.
قایمقامی عه‌نکاوە ناونیشانی شوێنەکەی ئاشکرا نەکرد، بەڵام وتی، “باڵاخانەیەک بووە، نەک پرۆژەی نیشتەجێبوون”.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا