ئاردە گولەر. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
ریال مه‌درید و بارسێلۆنا له‌سه‌ر یاریزانێكی تورك شه‌ڕیانه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یاریزانێكی لاوی توركیا بووه‌ته جێی بایه‌خی هه‌ردوو یانه گه‌وره‌كه‌ی ئیسپانیا و پێشبڕكێی به‌ده‌ستهێنانی ده‌كه‌ن.
میدیاكانی ئیسپانیا بڵاویانكرده‌وه، ریال مه‌درید 22 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزانی یانه‌ی فه‌نه‌ربه‌خچه ئاردا گوله‌ر خستووه‌ته‌ڕوو، یانه‌ی بارسێلۆناش به گوێره‌ی زانیارییه میدیاییه‌كان له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی توركیا رێككه‌وتنی سه‌ره‌تایی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی یاریزانه‌كه بباته ریزه‌كانییه‌وه، به‌ڵام ریال مه‌درید پێی وایه یاریزانه‌كه حه‌زده‌كات رووبكاته مه‌درید.
ئارده گوله‌ر یاریزانی هێڵی ناوه‌ڕاسته، له‌دایكبووی 2005ـه و نرخی له بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان 15 ملیۆن یۆرۆیه، به‌ڵام ریال و بارسا ركابه‌ری له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی ده‌كه‌ن.