ئاگرهكهى سەر روباری سیروان هێشتا بڵێسهى دێت
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
لە شەوی رابردوەوه لە دارستانی سەر رووباری سیروان، لە گوندی گۆڕەشەلەی ناحیەی قۆرەتوو ئاگر کەوتۆتەوە و تاکو ئێستا بڵێسهى ئهو ئاگره ماوهو کۆنترۆڵ نەکراوە.
لهوهتهى ئاگرەکە کەوتووهتەوە، ناوبەناو خۆی کوژاوەتەوە و دواتر ھەڵگیرساوەتەوە.
جەبار عەلی، بەرپرسی بنکەی ئاگرکوژێنەوەی ناحیەی قۆرەتوو بە964ـى وت “بەیانی ئەمڕۆ لە ئاگرەکە ئاگادار کراوینەتەوە و تیمەکانمان لەوێن، تاکو ئێستا کۆنترۆڵ نەکراوە.”
ئاماژەی بەوەشکرد، ئاگرەکە بەشێوەیەکی پەرشوبڵاوە، بۆیە درەنگ کۆنترۆڵ دەکرێت، تاکو ئێستاش نازانن زیانەکان چەندن تاوەکو دوای کۆنترۆڵکردنی ئینجا زیانهكانى دهزاندرێن.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن
+1