ساغكردنه‌وه.. رواندز له په‌تاى خوێنه‌ربه‌ربوون پاك و سه‌لامه‌ته
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ده‌نگۆیه‌ك كه له رواندز حاڵه‌تى په‌تاى خوێنبه‌ربوون تۆمار كراوە، 964 سۆراغى ئه‌و بابه‌ته‌ى كرد و ده‌ركه‌وت تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێكى ئه‌م په‌تایه له رواندز بوونى نییه.
دوای پەیامەکەی قایمقامی رواندز لە رۆژی پێش جەژ، دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە پەتای تای خوێنبەربوون لە سنووری رواندزیش بڵاوبووەتەوە.
ئه‌حمه‌د قادر، قایمقامى قه‌زاى رواندز، رۆژی سێشەممەی رابردوو 27.6.2023، واتە رۆژێک پێش جەژن، له په‌یامێكی پیرۆزبایی جه‌ژنى قورباندا ئاماژه‌ى به‌وه كردبوو كه “لەم جەژنە پەتای تای خوێنبەربوون سەری هەڵداوە و چەند حاڵەتێكی گیان لەدەستدان تۆماركراون و دەڤەرەكەی ئێمەشی بە تایبەتی گرتۆتەوە، بۆ پاراستنی خۆمان و دەوروبەرمان هیوادارین هەموو لایەكمان پابەندی رێنماییەكانی تەندروستیی بین”.
دوای سێ رۆژ بەسەر قسەکەی قایمقام، 964 پەیوەندی بە ئه‌حمه‌د قادر کرد بۆ سۆراغی تای خوێنبەربوون لە دەڤەرەکە.
قایمقامی قەزای رواندز، ره‌تیكرده‌وه پەتای تای خوێنبەربوون لە سنوورى قه‌زای رواندز تۆمار كرابێت.
روونیشیکردەوە کە “ئه‌وه‌ى من له په‌یامه‌كه‌مدا نووسیمه، مه‌به‌ستم ده‌ڤه‌رى سۆران بووه به گشتى كه چه‌ند حاڵه‌تێكی تووشبوون و مردنیشی تێدا تۆمار كراوه”.
دەشڵێت: تا ئێستا سنوورى قه‌زاكه‌ى له‌و په‌تایه پاكه‌و سه‌لامه‌ته.