دهۆک دوو خاڵی لە یاریگەی خۆیدا لە دەست دا
+964
زەید کۆچەر- دهۆک
ئەم ئێوارەیە لە خولی نایابی عێراق و گەڕی 34 دا یانەی دهۆک لە یاریگەی خۆیدا نەیتوانی بردنەوە تۆمار بکات و لەگەڵ یانەی کەربەلا یەکسان بوو.
گێمی یەکەمی یارییەکە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات، سەرەڕای هەوڵەکانی هەردوو یانە بۆ تۆمارکردنی گۆڵ.
لە گێمی دووەم دا یارییەکە زۆر بە گەرم و گوڕی دەستیپێکرد و یانەی دهۆک لە سەرەتاوە هێرشی ئەنجام دەدا و یانەی کەربەلا بەردەوام لە بەرگریدا بوو، یانەی دهۆک لە خولەکی 87 لە رێگای یاریزان سیابەند عەگید توانی گۆڵی یەکەم تۆمار بکات و هەموو هاندەرانی یانەی دهۆک دلخۆش بکات، بەلام تەنیا دوایی سێ خولەک و لە خولەکی کۆتاییدا یانەی کەربەلا توانی گۆڵی یەکسانبوونەوە تۆمار بکات لە رێگای یاریزان نور مستەفا و یارییەکە بە ئەنجامی 1-1 گۆڵ کۆتایی هات.
یانەی دهۆک بەم یەکسانبوونە بووە خاوەنی 47 خاڵ و لە پلەی 7 دێت، یانەی کەربەلاش بووە خاوەنی 46 خاڵ و لە پلەی 8 دێت .
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا