لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەت خەریکی پشکنینی شوێنێکن وێنە:قایمقامیەتی سلێمانی
لە سلێمانی
چوار کەس دەستگیرکران بەنایاسایی ئاژەڵیان سەربڕیوە
964+
فەهمی نەبی
قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، چوار کەسیان دەستگیرکردووە بە شێوەیەکی نایاسایی ئاژەڵیان سەربڕیوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دووەم رۆژی جەژنی قوربان، لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی سەردانی ئەو شوێنانەیان کردووەو کە بە نایاسایی دانراون بۆ سەربڕینی ئاژەڵ.
رێکان جەمال، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاندووە، سێ لەو کەسانەی دەستگیرکراون لەلایەن پۆلیسی راپەڕین بووە و ئەوەی دیکەیان لەلایەن پۆلیسی سەنتەری شاری سلێمانی بووە.
بە وتەی سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەت، ئەوان توانیویانە کۆنتڕۆڵی %90ی ئەو شوێنانە بکەن، کە بە شێوەی نایاسایی ئاژەڵ سەردەبڕن.
ماوەی دوو رۆژی لیژنەیەک لە قایمقامیەتی سلێمانی هەڵمەتێکیان دەستپێکردووە بۆ لابردنی شوێنە نایاساییەکان، داواش لە هاوڵاتیان دەکەن هەر کەس سکاڵای هەبوو با پەیوەندی بکات بە ژمارەی 07708677777.
چەند رۆژێک بەر لە جەژنی قوربان، قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند بە هۆی بڵاوبونەوەی نەخۆشی تای خوێبەربوون، جگە لە کوشتارگەکان سەربڕینی ئاژەڵ لە هیچ شوێنێکی دیکە رێگەپێدراو نییە.