نوێترین هەواڵە هونەرییەکان ببینە

زەردی و وەیسی و عوزێری بەشدارن لە ترێندی 964

964+

ژووری هەواڵ

ترێندی 964 هەواڵە هونەرییەکانی ئەم هەفتەیەی بۆ هێناون.

جەژن بەبێ بەزم و گۆرانییە شادەکانی عەزیز وەیسی تێناپەڕێ، ئەم جارە وەیسی و ژینای کچی بەیەکەوە گۆرانییەکی هەڵپەرکێیان بۆ جەژنی قوربان بڵاوکردەوە.

هاوشێوەکەی کازم ساهر سۆشیاڵ میدیای داگیرکردووە، عەلی ساهیر نەک هەر دەنگی شێوەشی لە کازم دەچێت، عەلی دەربارەی بەناوبانگبوونی قسەی بۆ 964 کرد.

نەڤید زەردی بەردەوامە لە پۆز لێدان، پۆزی ئەمجارەی بە قاتێکی سپییەوە بوو لە نیویۆرکەوە، نەڤید بەبۆنەی یادی لە دایک بوونیەوە ئەو وێنەیەی داناوە بەڵام نەینووسیوە تەمەنی بووەتە چەند!

نەورەس گەنجە دەنگ خۆشەکە بە ڤێرژنی سۆرانی گۆرانی کیژی هەورامانی وتووەتەوە و بە هەوادارانی دەڵێت یادگاری لەگەڵ تۆمار بکەن.

شاباز عوزێری لە 964ـەوە سوپرایزی خۆی بۆ خوێنەرانی ئاشکرا کرد و دەڵێت دوو کتێبم لە رێگایە، باش نەبوون بەس بۆ شاباز باش بوو، چونکە کتێبەکەی بە ناوی (باش نیم) زۆر زۆری لێفرۆشراوە و خۆیشی پێشبینی ئەوهەموو فرۆشەی نەکردووە.

ئازیتا هەر منداڵە ژیکەڵەکەی جاران نەماوە و وردە وردە گەورە دەبێت و ئەمجارە بە نیازە لەگەڵ برا بەهرەمەندەکەی بەرهەمێکی هونەری تۆمار بکات، ئازیتای شۆخ و شەنگ دڵی نەشکاندین و گۆرانییەکی خانمە هونەرمەند مەرزییە فەریقی پێشکەش کردین.