"بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان بووە"
کۆڵبەرێکی کورد بریندار کرا
964+
پێشەوا محەمەد
کۆڵبەرێکی کوردی شاری بانە لە سنووری هەنگەژاڵ بریندار کرا و رێکخراوێک دەڵێت، “بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەرکەوتووە”.
رووداوەکە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 27.6.2023 روویداوە.
کۆڵبەرەکە لە فیشەک بەر ران و سمتی کەوتووە و “برینەکەی سەختە”.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کە رێکخراوێکی تایبەتە بە چاودێریی رەوشی مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان، کەمێک بەر لە ئێستا بڵاویکردووەتەوە، کۆڵبەرەکە ناوی شێرکۆیە و خەڵکی گوندی “حەوتاش”ـی شاری بانەیە.
نووسیویشیەتی، “ئەو کەسە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بریندار بووە و ئێستا لە نەخۆشخانەیەکی شاری بانە چارەسەر وەردەگرێت”.
بە پێی ئامارەکانی رێکخراوەکە، لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا هەشت کۆڵبەر کوژراون و 36ـی دیکەش برینداربوون.