گەرماکەی کوردستان 40 پلەی تێپەڕکرد
964+
فەرمان سادق
لە هەفتەی یەکەمی وەرزی هاوین پلەکانی گەرما لە سەرجەم شارەکانی کوردستان 40 پلەی تێپەڕاند، بەشی پێشبینی کەشوهەواش دەڵێت: ئاسمان ساماڵە و ئەگەری بوونی تۆخێکی کەمیش لای ئێوارە هەیە.
بۆ سبەی یەکەم رۆژی جەژن، پلەکانی گەرما لەوەی ئێستا هەیە بەرزتر دەبێتەوە.
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو:
ئەمڕۆ سێشەممە 27.6.2023
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ ئەگەرێ بوونى تۆزێکى سوک لە کاتەکانى ئێوارەدا بەتایبەت لە ناوچەکانى باشورى هەرێم.
پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە بە (1-2) لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو.
خێراى با / 10 – 20 کم/س.
ئاراستەی با / باکورى خۆرئاوا.
مەوداى بینین / 9 -10کم لە ناوچەکانى باشورى هەرێم (7-8) کم دەبێت.
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە.
سبەی چوارشەممە 28.6.2023
کەش ئاسمان ساماڵ دەبێت.
پلەکانی گەرما / یەک پلە بەرز دەبێتەوە لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو لە سەرجەم ناوچەکانى هەرێم.
خێراى با / 10 – 15 کم/س دەبێت.
مەوداى بینین / 9 – 10 کم.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 41
سلێمانی: 40
دهۆک: 40
کەرکوک: 44
هەڵەبجە: 43
زاخۆ: 41
سۆران: 40
گەرمیان: 45