مه‌غریب ئیسپانیای ده‌ركرد و ئه‌مشه‌ویش پۆرتوگال یاریی هه‌یه
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر
هه‌ڵبژارده‌ی مه‌غریب بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی خۆیدا گه‌یشته قۆناغی هه‌شتی مۆندیال، ئه‌مشه‌ویش دوایاریی قۆناغی شازده‌ی مۆندیالی قه‌ته‌ڕ ده‌كرێت.
كه‌مێك پێش ئێستا یاریی نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی مه‌غریب و ئیسپانیا له قۆناغی شازده‌ی مۆندیالی ٢٠٢٢ به سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژارده‌ی مه‌غریب كۆتایی هات.
یارییه‌كه له كاتی ئاسایی و زیادكراودا به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، دواتر به لێدانه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كان هه‌ڵبژارده‌ی مه‌غریب به ٣-٠ گۆڵ یارییه‌كه‌ی برده‌وه.
هه‌ریه‌كه سارابیا، سۆلێر و بۆسكێتس لێدانه‌كانی ئیسپانیایان له ده‌ست دا و یاسین بۆنۆی گۆڵپارێزی مه‌غریب، كه له یانه‌ی سێڤییای ئیسپانی یاریی ده‌كات، لێدانه‌كانی گه‌ڕانده‌وه.
یه‌كه‌مجاره له مێژووی خۆیدا ده‌گاته قۆناغی هه‌شتی مۆندیاله‌كان
له به‌رامبه‌ردا عه‌بدولحه‌مید سابڕی، حه‌كیم زه‌یاش و ئه‌شره‌ف حه‌كیمی لێدانه‌كانی مه‌غریبیان كرده گۆڵ.
هه‌ڵبژارده‌ی مه‌غریب، كه تا ئێستا ئه‌سپی ره‌شی مۆندیالی قه‌ته‌ڕه، بۆ یه‌كه‌مجاره له مێژووی خۆیدا ده‌گاته قۆناغی هه‌شتی مۆندیاله‌كان، پێشتر باشترین ئه‌نجامی گه‌یشتنی به قۆناغی شازده بوو له مۆندیالی مه‌كسیك ١٩٨٦.
مه‌غریب له قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كاندا به پله‌ی یه‌كه‌م سه‌ركه‌وت و توانی له هه‌ڵبژارده‌كانی به‌لجیكا و كه‌نه‌دای برده‌وه و له‌گه‌ڵ كرواتیاش یه‌كسان بوو.
جێی سه‌رنج بوو له یارییه‌كه‌دا، یاریزانانی مه‌غریب به شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو به‌رگرییان له گۆڵه‌كه‌یان كرد، هه‌رچه‌نده له كاته زیادكراوه‌كاندا توانای جه‌سته‌ییان زۆر دابه‌زی، هه‌روه‌ها دوو یاریزانی تیپه‌كه به هۆی پێكان و گرژبوونی ماسولكه‌وه گۆڕانكارییان پێكرا.
دوایاریی قۆناغی ١٦
ئه‌مشه‌و كاتژمێر ١٠:٠٠ به كاتی كوردستان، له دوایاریی قۆناغی شازه‌دا، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی پۆرتوگال و سویسرا رووبه‌ڕووی یه‌كدی ده‌بنه‌وه.
یارییه‌كه له یاریگه‌ی لوسێل ده‌كرێت، كه جێگه‌ی زیاتر له ٨٨ هه‌زار كه‌سی تێدا ده‌بێته‌وه.
براوه‌ی یارییه‌كه له قۆناغی هه‌شتدا به‌رامبه‌ر مه‌غریب یاریی ده‌كات.