کەرکوک.. پارێزەرێک لە شەڕە چەقۆیەک بریندار بوو

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

بەهۆی شەڕە چەقۆوە لە کەرکوک دوو کەس بریندار بوون کە یەکێکیان پارێزەرە.

بەپێی زانیارییەکانی 964، بریندارەکان باری تەندروستیان جێگیرە.

رووداوەکە ئەمشەو لە پشت بەنزینخانەی شۆڕیجە لە گەڕەکی رووناکی روویداوە لەنێوان دوو گروپ کە بەهۆیەوە دوو کەس بەچەقۆ بریندارکراون.

سەرچاوەیەک لە بنکەی پۆلیسی عروبە بە 964ـی وت، بە هۆی شەڕە چەقۆوە دوو کەس برینداربوون کە پیشەی یەکێکیان پارێزەرە و تەمەنی 23 ساڵە، هاورێکەشی تەمەنی 38 ساڵە و هەردووکیان باری تەندروستییان جێگیرە.

سەرچاوەکەی پۆلیس دەشڵێت: ناسنامەی چەقۆ کێشەکان لەلای پۆلیس ئاشکران و چاوەڕوانی بڕیاری دادوەرین بۆ دەستگیرکردنی کەسانی نێو گروپی بەرامبەر.

پێداچوونەوە: فەرمان سادق