پارەکەی داوە بە ئۆتۆمبێل

دوای ئەوەی زیاتر لە 20 ملیۆن دیناری لە ماڵێک برد داستگیرکرا

964+

توانا نەقی

لەسەر سکاڵای هاوڵاتیەک کە دزی لێکراوە لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی تاسڵوجەوە تۆمەتبارێک دەستگیرکرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە، پۆلیسی سلێمانی بڵاوکردەوە، دوای ئەوەی هاوڵاتیەک سکاڵای کردووە کە دزی لە ماڵەکەی کراوە و بڕی 20 ملیۆن و 75 هەزار دینار لێدزراوە توانراوە دوای بەدواداچوونەکان لەلایەن پۆلیسی تاسڵوجەوە تۆمەتبار دەستگیربکرێت.

ئەوەش هاتووە، لەکاتی دەستگیرکردنیدا دەستگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلێک کە بەوتەی تۆمەتبار بە پارەی دزیکردنەکە کڕیویەتی.

لە ئێستادا تۆمەتبار (س، ا، م) لە دایکبووی ساڵی 1988 بە بڕیاری دادوەر بە پێی مادەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و دانی ناوە بە تاوانەکەیدا.