جوتیارانی دهۆک پێشبینی دەکەن ئەمساڵ ترێیان زۆر بێت
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
لەبەر بارانی زۆری ئەمساڵ، جوتیارانی دهۆک کەیفخۆشن، کە بەرهەمی ترێی ئەمساڵیان زۆر دەبێت.
له دهۆك زیاتر لە 22 جۆر ترێ هه‌یه، هەندێک لە وان ناویان کەماڵی، حلوانی، تایفی، رەش، زەرد و زەیتونی، به‌ڵام بەناوبانگترین ترێی دهۆک ترێی رەشە.
ساڵانه لە کۆتایی مانگی حەوت تا مانگی نۆ ترێی ناوخۆ پێده‌گات. یەکەمجار لە ناو بازار یه‌ك کیلۆ بە چوار هەزار دینار دەستپێدەکات و دواتر كه به‌رهه‌م زیاتر ده‌بێت نرخه‌كه‌ى دەبێتە هەزار دینار .
مستەفا سەلمان، جوتیارێکی ناحیەی زاوێتە بە 964ـی وت ، ئەمساڵ بەرهەمی ترێی ئه‌وان له‌چاو ساڵانی رابردوو زۆر دەبێت .
وتیشی “نزیكه‌ى شەش دۆنم زه‌ویم بە ترێى جۆری “رەش” چاندووە، چونكه تامێكی تایبه‌تى هه‌یه و خه‌ڵكیش بۆ دروستكردنى شه‌ربه‌ت و هه‌ندێكیش بو وشككردنه‌وه به‌كار ده‌هێنن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ساڵی رابردوو توانیویه‌تى نزیکه‌ی 150 سندوق بفرۆشێت ، بەڵام ده‌ڵێت “ئەمساڵ پێشبینی دەکەم دووهێنده بێت”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن