حكومه‌ت ده‌یه‌وێت پڕۆژه‌ى له‌سه‌ر دروست بكات

جوتیارانى رزگارى نایانه‌وێت زه‌ویه‌كانیان له‌ده‌ست بچێت

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ژمارەیەک لە جوتیارانی ناحیەی رزگاری له‌ گه‌رمیان گردبوونەوەیه‌كیان ئه‌نجامدا و داوایان كرد ئه‌و زه‌ویه‌ كشتوكاڵیانه‌یان نه‌كرێته‌  پڕۆژه‌ى نیشته‌جێبوون. ئیداره‌ى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت، لێژنه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشه‌یه‌ پێكهێندراوه‌.

چۆمان ئه‌حمه‌د، وته‌بێژى ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى گه‌رمیان به‌ 964ـى راگه‌یاند، لیژنه‌یه‌كى هه‌مه‌لایه‌نه‌ى باڵا له‌لایه‌ن ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆوه‌ دروستكراوه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشه‌یه‌.

وتیشی “لیژنه‌كه‌ نوێنه‌رانى هه‌موو لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كانى تێدایه‌ و ده‌ستى به‌ كاره‌كانیشی كردووه‌ و له‌ داهاتوویه‌كی نزیك ده‌ره‌نجامه‌كه‌ى ده‌رده‌كه‌وێت”.

ئه‌و زه‌ویه‌ كشتوكاڵیانه‌ى كه‌ بڕیاره‌ یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوون و ناوچه‌یه‌كی پیشه‌سازى له‌سه‌ر دروستبكرێت، جوتیاران به‌ موڵكی خۆیان ده‌زانن و ده‌ڵێن، ساڵی 1988 حكومه‌تى به‌عس ئه‌و زه‌ویانه‌ى لێوه‌رگرتوونه‌ته‌وه‌ به‌ڵام دواى راپه‌ڕین پێیان دراوه‌ته‌وه‌.

به‌قسه‌ى کشتوکاڵی گەرمیانیش، ئەو زەوییانە 750 دۆنمه‌، تاکو ساڵی 2013 جووتیارەکان گرێبەستی زەوییەکانیان بۆ نوێ کراوەتەوە و شارەوانییش بۆ هەڵکەندنی بیر مۆڵەتی لارینەبوونی داوە.

جوتیارانى رزگارى نایانه‌وێت زه‌ویه‌كانیان له‌ده‌ست بچێت