دیمەنێکی پارکی ئازادی - وێنە: 964
خەمتان نەبێت وەک باخی گشتی داناخرێت
پارکی ئازادی بە هەشت قۆناغ نۆژەن دەکرێتەوە
964+
پێشەوا محەمەد
پارکی ئازادیی سلێمانی بە هەشت قۆناغ نۆژەن دەکرێتەوە و دوو ملیار دیناری بۆ دابین کراوە، بەڵام لە کاتی نۆژەنکردنەوەکەدا داناخرێت.
سیستمی ئاودێریی پارکەکە گرنگترین بەشی نۆژەنکردنەوەیەتی بە قسەی بەرپرسانی شارەوانی سلێمانی، دواتر هەندێ چاکسازی تری ناوی و چاندنی سەوزایی ترە تیایدا.
لە قۆناغەکانی تردا سێتە وەرزشییەکانی بۆ نوێ دەکرێتەوە، رێکخستنەوە بۆ تەواوی پارکەکە دەکرێت و ئەو دەریاچانەئ تیاشیدایە ژێرەکانیان کۆنکرێت دەکرێن.
قۆناغێکی تری نۆژەنکردنەوەش بۆیاخکردنە بۆ رێڕەو و ئەو شوێنانەی پێویستی پێیەتی.
بەهرۆز سالار، بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی بە 964ی راگەیاند، پارکی ئازادی لە کاتی کارکردندا داناخرێت و قۆناغ قۆناغ ئیشەکانی تێدا دەکرێت.
964 دەزانێت بڕی دوو ملیار دینار بۆ نۆژەنکردنەوەکە تەرخان کراوە، “بەڵام بەو پارەیە تەواو نابێت و لانیکەم پێویستمان بە دوو ملیار دیناری دیکە دەبێت”.