تۆپی دەستی سلێمانی بەشداریی خولی عێراق دەکات
964+
یادگار محەمەد
تیپی تۆپی ده‌ستی یانه‌ی سلێمانی بەمەبەستی ئامادەکاری تیپەکەیان بۆ وەرزی نوێی خولی تۆپی دەستی یانە پلە نایابەکانی عێراق، شه‌وانه مه‌شق و راهێنان ده‌كه‌ن.
ئه‌مین عه‌لی، سەرپەرشتیاری تۆپی ده‌ستی یانه‌ی سلێمانی به 964ـی راگه‌یاند، ئه‌و دەنگۆیانە رەتدەكهینهوه، كه ده‌وترێت یانه‌ی سلێمانی بەشداری خولی یانه‌كانی عێراق ناکات.
یانه‌ی سلێمانی جگه له یاریزانه‌كانی ئێستای، پلانی هه‌یه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ چه‌ند یاریزانێكی دیكه‌ی به‌هێزیش واژۆ بكات.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا