لۆگۆی بایرن میونشن
بایرن میونشن به‌رگریكارێكی ئینگلیزی ده‌وێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی خه‌ریكی گفتوگۆیه بۆ گواستنه‌وه‌ی كایڵ واكه‌ری به‌رگریكاری یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، بایرن میونشن له گفتوگۆیه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی كایڵ واكه‌ر هه‌نگاوی پێشكه‌وتووی بڕیوه و ده‌یه‌وێت ئه‌م هاوینه بیباته ریزه‌كانییه‌وه.
تۆماس تۆخێل راهێنه‌ری تیپه‌كه‌ی باڤاریا، هۆكاری سه‌ره‌كییه له هه‌وڵه‌كانی بایرن بۆ به‌ده‌ستهێنانی یاریزانه‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، گفتوگۆیه‌كانی هه‌ردوولا زۆرباش به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌رچه‌نده هه‌ردوو یانه‌ی بایرن و مان سیتی رێككه‌وتنی كۆتاییان نه‌كردووه، به‌ڵام گه‌شبینیی هه‌یه له‌وه‌ی بگه‌نه رێككه‌وتن.
كایڵ واكه‌ر، به‌رگریكاری لای راست، ته‌مه‌نی 33 ساڵه و له 2017 له تۆتێنهامه‌وه به 50 ملیۆن پاوه‌ند روویكرده مانچێسته‌ر سیتی، به‌ڵام وه‌رزی رابردوو یاریزانێكی سه‌ره‌كی نه‌بوو له تیپه‌كه‌ی گواردیۆلادا.