پاسپۆرتی عێراقی - وێنە: socialmedia
ئەگەر لە سلێمانی پاسپۆرت وەردەگریتەوە ئەم رێنماییانەت بیرنەچێت
964+
پێشەوا محەمەد
بۆ وەرگرتنەوەی پاسپۆرت پێویستە چەند رێنماییەک جێبەجێ بکەیت، چونکە پاسپۆرتی سلێمانی پاسپۆرتەکەت ناداتەوە ئەگەر بێت و تەنیا دانەیەکیشیان لەبیربکەیت.
سەرەتا دەبێت کۆدێک وەربگریت و بیدەیت بەو کارمەندەی پاسپۆرتەکەت دەداتەوە، پاشان ناوی سیانی خۆت یان دایکت بنووسیت و پاسپۆرتەکەتی پێوەربگریتەوە.
ئەو کارمەندەی لەوێ پاسپۆرتەکەت دەداتەوە بە فۆنتی عەرەبی بۆ ناوەکەت دەگەڕێت، بۆیە دەبێت بە فۆنتی عەرەبی ناوەکەت بنووسیت، وەک ئەم نموونانە؛ “گۆران بە کوران، چۆمان بە جومان، ڤانیا بە فانیا، پەریا بە بەریا”.
پاسپۆرتی سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە 18.6.2023 بڵاویکردووەتەوە، پێوستە ناوەکان هاوشێوەی پێناس یان کارتی نیشتیمانی بنووسرێن.
ئاماژەی بەوەشداوە، کە پێویستە لە کاتی وەرگرتنەوەی پاسپۆرتدا بەڵگەنامەیەکی ناساندن بە کەسەکە بێت لە نموونەی؛ “پێناس، کارتی نیشتیمانی یان رەگەزنامە”.