بەختیاری گەیشتە قۆناغی کۆتایی

964+

یادگار محەمەد – سلێمانی

لەخولی یانە پلە دووەکانی کوردستان، یانەی بەختیاری خاڵێکی گرنگی بەدەستهێنا و بەو ئەنجامەش گەیشتە قۆناغی کۆتایی.

یارییەکانی دوا گەری خولی تۆپی پێی یانە پلە دووەکانی کوردستان بەرێوەچوو، یانەی بەختیاری لەسەر یاریگای فەرماندەیی میوانداری شارەزووری کرد.

بە درێژایی هەردوو تایمەکە یاریزانانی هەردوو یانە هەوڵی زۆریاندا، بەڵام هیچ لایەکیان نەیانتوانی بگەنەسەر گۆڵی یەکتر و دواجاریش یارییەکە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.
دوای یارییەکە جەلیل جەمیل، راهێنەری یانەی بەختیاری بە 964ـی راگەیاند، بەدرێژایی یارییەکان لە ئاستی یاریزانەکانی رازی بووە و ئەوەی پێیداون ئەوان جێبەجێیان کردووە.
دوای تەواوبوونی یارییەکانی قۆناغی یەکەم، لە کۆمەڵەی سلێمانی یانەکانی هەڵەبجە و بەختیاری بە یەکەم و دووەمی کۆمەڵەکەیان گەیشتنە قۆناغی کۆتایی خولەکە.

پێداچوونەوە: فەرمان سادق